له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی ئه‌م مانگه، ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سووریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر سه‌ردانی به‌رلین بكات، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی بانگهێشتنامهكهشی، تاوتوێی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره سوریهكانه له‌و وڵاته.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ڵمانیا پشتڕاستیكرده‌وه، ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك كۆماری سووریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر سه‌ردانی به‌رلین ده‌كات و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵا و له‌نێویشیاندا فریدریش مێرز، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا كۆده‌بێته‌وه.
پێشتر له لێدوانێكدا فریدریش مێرز، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندبوو، ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ پێشوازیكردن له سه‌رۆكی سووریا داهاتوو، ئامانجی بانگهێشتنامهكهشی گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سووریا.
هاوكات، ئه‌لكسانده‌ر دۆبریندت وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا كه بڕیاره له پێشوازیكردنی ئه‌حمه‌د شه‌رع به‌شداری بكات، له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، به‌رلین “ده‌رگای كراوه‌یه بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و سه‌ره‌تای نوێ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی سووریا”.
له لێدوانێكدا له‌سه‌ر ئه‌و پێكدادانانه‌ی كه چه‌ند ڕۆژێكه له حه‌له‌ب له ڕووده‌ده‌ن، وتی كه حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا “زۆر له نزیكه‌وه” چاودێری دۆخی حه‌له‌ب ده‌كات، هه‌روه‌ها پێویستی به “ڕۆژانه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه بۆ دۆخه‌كه هه‌یه””.
ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا و ئه‌ندامانی حكومه‌ته‌كه‌ی چه‌ندینجار باسیان له‌وه كردووه، په‌نابه‌رانی سووری بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان، هه‌روه‌ها هۆكاری په‌نابه‌رێتی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ڕوخانی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی پێشووی سووریا نه‌ماوه، هیچ هۆكارێكیش نه‌ماوه تا له ئه‌ڵمانیا بمێننه‌وه.