بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، پلەکانی گەرما هەر بە نزمی دەمێتەوە و لە زۆرینەی ناوچەکان لە ژێر پلەی سفر دەبێت.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە باران و بەفر بارینەی هەرێمی کوردستان-ی گرتووەتەوە نامێنێت، بەڵام پلەکانی گەرما هەر بە نزمی دەمێنێتەوە .
پلەکانی گەرما لە سنووری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بەمشێوەی دەبن:
پارێزگای هەولێر (ئەربیل): لە سفر پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە.
سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەڵەبجە بۆ ژێر پلەی سفر دادەبەزیت.
لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین بۆ -٣ پلە دادەبەزێت و ناوچە شاخەوییەکان بۆ ژێر -6 پلەی سیلیزی دادەبەزێت لەگەڵ دروست بوونی دیاردەی شەختە .