کەشناسی: پلەکانی گەرما هەر بە نزمی دەمێتەوە

کەشناسی: پلەکانی گەرما هەر بە نزمی دەمێتەوە

كانونی یه‌كه‌م 30, 2025 09:21
کەشناسی: پلەکانی گەرما هەر بە نزمی دەمێتەوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، پلەکانی گەرما هەر بە نزمی دەمێتەوە و لە زۆرینەی ناوچەکان لە ژێر پلەی سفر دەبێت.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە باران و بەفر بارینەی هەرێمی کوردستان-ی گرتووەتەوە نامێنێت، بەڵام پلەکانی گەرما هەر بە نزمی دەمێنێتەوە .

پلەکانی گەرما لە سنووری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بەمشێوەی دەبن:

پارێزگای هەولێر (ئەربیل): لە سفر پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە.

سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەڵەبجە بۆ ژێر پلەی سفر دادەبەزیت.

لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین بۆ -٣  پلە دادەبەزێت و ناوچە شاخەوییەکان بۆ ژێر -6 پلەی سیلیزی دادەبەزێت لەگەڵ دروست بوونی دیاردەی شەختە .

En az 10 karakter gerekli