بەهۆی لافاوەکەی مەغریب ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە

بەهۆی لافاوەکەی مەغریب ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە

كانونی یه‌كه‌م 15, 2025 14:50
بەهۆی لافاوەکەی مەغریب ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە
0

لایک

دەسەڵاتدارانی مەغریب ڕایانگەیاند بەهۆی دروستبوونی لافاو لە پارێزگای سەفی، کە دەکەوێتە سەر کەنارەکانی زەریای ئەتڵەسی، ٢١ کەس گیانلەدەستدا.

پەیامنێری سکای نیوز عەرەبی لە زاری دەسەڵاتدارانی خۆجێیی شاری سەفی کە نزیکەی ٣٣٠ کیلۆمەتر لە باشووری شاری ڕیباتەوە دوورە، ئاماری نوێی زیانەکانی ئەو شەپۆلە بەهێزەی بڵاوکردەوە، کە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە پارێزگاکەی گرتووەتەوە.

بەگوێرەی ئامارەکان، تا ئێستا ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٢ کەسی دیکەش برینداربوون. زۆربەی بریندارەکان دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و ئەوانی دیکەش لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

هەروەها دەسەڵاتداران هەموو تواناکانیان خستووەتە گەڕ بۆ سۆراغکردنی ونبووان و گەیاندنی هاوکاریی مەیدانی و پاراستنی ئاسایشی ناوچە زیانلێکەوتووەکان، تاوەکو بەدەم دانیشتووانی ناوچەکەوە بچن لەم دۆخە نائاساییەدا.

هاوکات شاری سەفی زیانێکی ماددیی بەرچاوی بەرکەوتووە، دەیان ماڵ و دوکان ژێرئاو کەوتوون، لافاوەکە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانی ڕاماڵیوە و بەشێک لە ڕێگاکانی شارەکەی بڕیوە. 

En az 10 karakter gerekli