وەزارەتی تەندروستی كوێت: ١٣ كەس بەهۆی خواردنەوەی كحوولی ساختە گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی كوێت: ١٣ كەس بەهۆی خواردنەوەی كحوولی ساختە گیانیان لەدەستدا

ئاب 14, 2025 10:07
وەزارەتی تەندروستی كوێت: ١٣ كەس بەهۆی خواردنەوەی كحوولی ساختە گیانیان لەدەستدا
0

لایک

خواردنەوەی كحوولی ساختە و ژەهراوی لە کوێت، کۆتایی بە ژیانی زیاتر لە ١٣ کەس هێنا و دەیانی دیکەشی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد.

وەزارەتی تەندروستی كوێت لە بەیاننامەیەکیدا ڕایگەیاند، بەهۆی خواردنەوەی كحوولی ساختەوە ١٣ كەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیكەش بەپەلە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكان، ٣١ـیان ئامێری دەستکردی هەناسەدانیان بۆ داندراوە.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو خواردنەوە کحوولییەی قوربانییەکانی خواردوویانەتەوە، بڕێکی زۆری ماددەی ژەهراوی مێسانۆلی تێدا بووە، سەرجەم ئەو كەسانەشی تووشی حاڵەتە بوون كرێكاری بیانی و خەڵكی وڵاتانی كیشوەری ئاسیا بوونە.

وەزارەتی تەندروستی کوێت ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، کە لە رۆژی شەممەی رابردووەوە ٦٣ حاڵەتی ژەهراویبوون بە خواردنەوەی كحوولی ساختە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكان.

En az 10 karakter gerekli