ئەردۆغان و ئەحمەد شەرع پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

ئەردۆغان و ئەحمەد شەرع پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

تەممووز 17, 2025 20:03
ئەردۆغان و ئەحمەد شەرع پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
0

لایک

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کە لە میدیای فەرمییەکانی ئەو وڵاتە بڵاوکراوەتەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئەحمەد شەرعی ڕاگەیاندووە، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا قبووڵکراو نین و مەترسی لەسەر هەموو ناوچەکە دروست دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێكەوتی 17ـی تەمووزی 2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ دیمەشق دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوویا قبوڵکراو نییە، بەهۆیەوە مەترسی لەناوچەکەدا دروستکردووە.

ئەردۆغان وتی: هێرشەکانی ئیسرائیل دەبێتە هۆی مەترسی بۆ تەواوی وڵاتانی ناوچەکە و پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان سووپای سووریا و چەکدارە درووزەکان دەکەین.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بێت، ئەردۆغان پشتیوانی تەواوی وڵاتەکەی بۆ حکوومەتی ئەحمەد شەرع ڕاگەیاندووە، لە بەرانبەردا سەرۆکی سووریا، سوپاسی ئەردۆغانی کرد بەهۆی پشتیوانییەکانی بۆ پاراستنی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی سووریا.

En az 10 karakter gerekli