هاکان فیدان: هەر هەنگاوێکی هەڵە لەم قۆناغەدا مەترسیی گەورەی لێ دەکەوێتەوە

هاکان فیدان: هەر هەنگاوێکی هەڵە لەم قۆناغەدا مەترسیی گەورەی لێ دەکەوێتەوە

تەممووز 17, 2025 09:36
هاکان فیدان: هەر هەنگاوێکی هەڵە لەم قۆناغەدا مەترسیی گەورەی لێ دەکەوێتەوە
0

لایک

وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا هۆشداریی دایە یەپەگە و ڕایگەیاند، “ئەم ئاڵۆزییەی ئێستا وەکو دەرفەتێک بەکار نەهێنن بۆ ئەوەی ناسەقامگیریی نوێ دروست بکەن. هەر هەنگاوێکی هەڵە لەم قۆناغەدا مەترسیی گەورەی لێ دەکەوێتەوە.”
چوارشەممە، 16ی تەمووزی 2025، میدیای نزیک لە حکومەتی تورکیا بڵاویکردەوە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سعوودیە و ئوردن تاوتوێی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریا کرا.

 وەزیری دەرەوەی تورکیا هەڵسەنگاندنی بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا و پیشهاتەکانی ناوچەکە کرد.

ئاماژەی بەوەدا ئیسرائیل ماوەیەکی زۆرە سیاسەتی ناسەقامگیری لە ناوچەکە پەیڕەو دەکات و وتی: “ئێمە زنجیرەیەک دەبینین کە لە غەززە دەستی پێ کردووە و بۆ کەناری رۆژئاوا درێژ دەبێتەوە، لوبنان، ئێران و ئێستاش سووریا. ئێمە ناتوانین چاوپۆشی لەم رەفتارە شەڕانگێزە یەکلایەنەیە بکەین”.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، جەختی لە پێشهاتەکانی باشووری سووریا کردەوە و ڕایگەیاند، زانیارییان بەدەست گەیشتووە کە یەپەگە لە ناوچەکە دەستی بە جموجۆڵ کردووە.

 هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا هاکان فیدان ئاماژەی بەوە کرد، “زانیاری بەدەست دەگات کە یەپەگە لە جموجۆڵدایە. پەیامی ئێمە روونە: هەوڵدان بۆ سوود وەرگرتن لە ئاڵۆزییەکانی ئێستا کێشەی گەورەتری لێ دەکەوێتەوە. پرۆسەکە هەستیار و لاوازە؛ پێویستە لەم قۆناغەدا هەموو کەس هەڵوێستێکی بنیاتنەرانە نیشان بدات”.

ئاماژەی بەوەشدا، تورکیا لەگەڵ ئوردن، سعوودیە و ئەمریکا بە هەماهەنگی کار دەکات. 

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل، سەرەرۆککۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئاگادار کراوەتەوە و ئەوان بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە.

هاوکات وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوەش کرد کە ئەوان لە پەیوەندیی راستەوخۆدان لەگەڵ تۆم باراک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا و جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجیان ئەوەیە ئارامی لە ناوچەکەدا بپارێزن.

En az 10 karakter gerekli