ئوردن گەشتە ئاسمانییەكانی ڕاگرت

حوزه‌یران 13, 2025 11:20
0

لایک

دەستەى فڕۆکەوانی مەدەنی ئوردن داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بە ڕووى گەشتى فڕۆکەوانى ڕاگەیاند و سەرجەم گەشتەکانیشی لەفڕۆکەخانەکانی ئوردن ڕاگرت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی،13ـی حوزەیرانی 2025، ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و ماڵی چەندین سەرکردەی سوپای پاسدارانیشی بە ئامانج گرت لەبەرامبەردا ئێران سەد درۆنی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد.


دەستەى فڕۆکەوانی مەدەنى ئوردن ئاماژەی بەوەکرد بە گوێرەى پێشهاتەکان هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بەو بڕیارەدا دەکەن، بەڵام ئێستا ئاسمانى وڵاتەکەى بە ڕووى گەشتى فڕۆکەوانى بەتەواوی داخراوە، وەک پابەندبوونێک بۆ پاراستنى ژیان و سەلامەتی فرۆکەوانی مەدەنی. 

En az 10 karakter gerekli