بەرەی تورکمانی ڕایگەیاند، حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی و سەرۆکی لیستی بەرەی تورکمانی یەکگرتووی عێراق و شاندی یاوەری لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندەکەی کۆبووەوە.
بەرەی تورکمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی 11ـی 2025، حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی و سەرۆکی لیستی بەرەی تورکمانی یەکگرتووی عێراق لە بەغداد لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.
ئەوەشخرایەڕوو، لە کۆبووەنەوەکەدا محەمەد سێمان، وتەبێژی بەرەی تورکمانی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبەکە و سەوسەن عەبدولواحید جەدوع، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بەشداربوو.