ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێكەوتی 14ـی كانوونی دووەمی 2025، ئەسعەد حەسەن شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکومەتی راگوزەری سووریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، “سبەی نوێنەرایەتی سووریای نوێ دەکەین لە یەکەم سەردانی فەرمیدا بۆ تورکیا، کە 14 ساڵە گەلی سووریای جێنەهێشتووە.”
چوار رۆژ دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی تورکیا، سەردانی دیمەشق كرد و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریادا کۆبووەوە.
رۆژی 22ـی کانوونی یەکەمی 2024، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە.
دوای رووخانی رژێمی ئەسەد لە 8ـی کانوونی یەكەمی 2024، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵیۆزی کاربەڕێکەری وڵاتەکەی لە دیمەشق دیاریکرد.