توركیا و ئەمریكا لەسەر پرسی سووریا كۆبوونەوە

توركیا و ئەمریكا لەسەر پرسی سووریا كۆبوونەوە

كانونی یه‌كه‌م 13, 2024 11:30
توركیا و ئەمریكا لەسەر پرسی سووریا كۆبوونەوە
0

لایک

رۆژی پێنجشەممە 12ـی کانوونی یەکەمی 2024، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە ئەنقەرە کۆبوونەوە. بەگوێرەی راگەیندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە لەسەر داهاتووی سووریا و هەماهەنگی واشنتن و ئەنقەرە لە قۆناغی داهاتووی ئەو وڵاتە بووە.

لەبارەی کۆبوونەوەکە، ماتیو میڵەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: “لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە بەرژەوەندیی هاوبەش و پشتگیریی لە سوورییەکان لە قۆناغی راگوزەری سیاسیی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی فراوان و بەرپرسیار کراوە”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند: “هەردوولا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پێویستە رێز لە مافەکانی مرۆڤ بگیرێت و خەڵکی سڤیل بپارێزرێن، بەتایبەتی کەمینەکانی سووریا. بلینکن دڵنیایی داوە لە درێژەدان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە سووریا”.

بەگوێرەی میدیای تورکیا، ئەردۆغان بە بلینکنی ڕاگەیاندووە، ئەنقەرە رێکاری خۆپارێزی لە سووریا دەگرێتەبەر لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی لە دژی “هێزە تیرۆستییەکان” بە تایبەتی لە دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل و بەڵێنیشیداوە تورکیا رێگەنەدات هیچ لاوازییەک لە شەڕی دژ بە داعش بەدیبکرێت؛ لە هەمان کاتیشدا رێگە نادات رێكخراوی تیرۆریستی پەکەکە و گرووپەکانی نزیکی، دەرفەتی ئەو دۆخە نوێیەی لە سووریا هاتووەتە پێش، بقۆزنەوە. 

En az 10 karakter gerekli