موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی نیشتمانیی شیعه ڕایگەیاند، له نزیكه‌وه چاودێریی دۆخی ناوخۆی سووریا ده‌كه‌ن و هیچیان بۆ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی سووریا نییه، ته‌نیا نزاكردن نه‌بێت، هەروەها دەشڵێت، “پێویسته عێراق به حكومه‌ت، گه‌ل و گرووپه چەكدارەكان و هێزه ئه‌منییه‌كانییه‌وه، خۆیان له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری سووریا به‌دوور بگرن”.
ئەمرۆ پێنجشەممە، 05 کانوونی یەکەم، 2024 موقته‌دا سه‌در، لە ڕاگەیاندراوێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی “X” بڵاویكردەوە، “له نزیكه‌وه چاودێریی دۆخی ناوخۆی سووریا ده‌كه‌ین و هیچمان بۆ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی سووریا نییه، ته‌نیا نزاكردن نه‌بێت بۆ ته‌واوی پێكهاته جیاوازه‌كانی، كه خودا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له هه‌موو نه‌هامه‌تی و توندڕه‌وی و سته‌مكارییه‌كانی تایفه‌گه‌ری و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌کی بپارێزێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی دەست لە كاروباری سووریا وەرنەدەن و له دژی بڕیاره‌كانی گه‌لی ئه‌و وڵاته ناوه‌ستنه‌وه، چونكه ته‌نها گه‌ل ده‌توانێت بڕیار له چاره‌نوسی خۆی بدات و هیوادارە هیچ لایه‌نێك نەكەوێتە داوی پلانه گلاوه‌كانی ئه‌مریكا و بریتانیا و ئیسرائیل بۆ شێواندنی ئایین و یه‌كڕیزییه‌كه‌ی.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، “پێویسته عێراق به حكومه‌ت، گه‌ل و گروپه چەكدارەكان و هێزه ئه‌منییه‌كانییه‌وه خۆیان له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری سووریا به‌ودور بگرن و نابێت حكومه‌ت ڕێگه‌ی هیچ هێزێك بدات تێوەبگلێت، چونكه لێكه‌وته‌ی نه‌خوازراوی بۆ عێراق ده‌بێت”.