بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، تاوەکو 21ـی ئەم مانگە گەشتی عومرە دەستپێناکاتەوە و هەر کۆمپانیایەکیش سەرپێچی بکات سزا دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاندووە، سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرە ئاگادار دەکەنەوە بەوەی، تاوەکو رۆژی 21ـی ئەم مانگە گەشتی عومرە دەستپێناکاتەوە نە بە رێگای وشکانی نە بە رێگای ئاسمانی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پێش ئه‌و به‌روارە ده‌ست بكات به گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتییان بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرە، ئه‌وا به سه‌رپێچی هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئەوەش هاتووە، پلانی نوێیان داڕشتووە و سه‌رلەنوێ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی عومره ده‌ستپێده‌كاته‌وه، بۆیه دوای جێبەجێکردنی ئەو بەرنامەیەی داڕێژراوە دەست بە گەشتی عومرە دەکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە راشیگەیاندووە، هیچ کۆمپانیایەک رێگەپێدراو نییە کە ریکلام بۆ ئەنجامدانی گەشتی عومرە بکات و ئەوەشی ریکلامی کردووە، پێویستە دەستبەجێ رایانبگرێت، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی سزا دەبنەوە.