له‌تیف ره‌شید: پێویستە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەربکرێت

له‌تیف ره‌شید: پێویستە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەربکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2024 22:25
له‌تیف ره‌شید: پێویستە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەربکرێت
0

لایک

سەرۆککۆماری عێراق جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان-عێراق دەکاتەوە و وەزیری دەرەوەی عێراقیش دەڵێت هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و عێراق دەبەینە ئەنجومەنی ئاسایش.

له‌تیف رەشید، سەرۆککۆماریی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک وەزیر و ئەندام پەرلەمانی کورد لە بەغداد کۆبووەوە و جەختی لە پێویستیی یەکلاکردنەوەی پشکی هەرێمی کوردستان-عێراق لەبودجە و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران کردەوە.

سەرۆککۆماری عێراق دەشڵێت، گرنگە دانوستان و هەماهەنگیی لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی بەردەوام بێت و چارەسەرێکی کۆتایی بۆ کێشە هەڵواسراوەکان بە گوێرەی دەستوور و یاسا بدۆزرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان چارەسەر بکرێت و ماددەی 140 جێبەجێبکرێت.

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، عێراق داوایکردووە دەستدرێژییەکانی سەر عێراق و هەرێمی کوردستان بخرێنە نێو کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی ئاسایش و بۆ رێگریکردن لەو دەستدرێژیانە لەسەر ئاستی هەرێمی و نێوەدوڵەتی راوێژمان کردووە.

En az 10 karakter gerekli