دوای ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه له باڵه‌خانه‌یه‌ک له ناوچه‌ی كادیكۆی ئیستانبوڵ روویدا، ئاگر كه‌وته‌وه و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه ئاگره‌كه‌یان كوژراندهوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دهستكهوتوون، ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له باڵه‌خانه‌یه‌كی ناوچه‌ی كادیكۆی به هۆكارێكی نادیار روویداوه.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش ئاگر له باڵه‌خانه‌كه كه‌وته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆر تیمی ئاگركوژێنه‌وه، ته‌ندروستی و پۆلیس ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كران.
تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه ئاگره‌كه‌یان كوژانده‌وه و ده‌ستیان به كاره‌كانی ساردكردنه‌وه كردووه. كه‌سێك به برینداریی له باڵه‌خانه‌كه ده‌رهێنرا و بۆ نه‌خۆشخانه گوازرایه‌وه.
پارێزگاری ئیستانبوڵ، عه‌لی یه‌رلیكایا له په‌یامێكدا له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند، “به‌داخه‌وه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆری گازی سرووشتیی له گه‌ڕه‌كی فیكیرتهپهی ناوچه‌ی كادیكۆی سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. كاره‌كانی گه‌ڕان له باڵه‌خانه‌كه به‌رده‌وامه”.