سەرۆککۆماری فەڕەنسا لەبارەی شەڕی ئۆکراینا و بەرگریکاریی سوپای ئەو وڵاتە رایگەیاند، “دەبێت سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی لە دوای خاڵێكهوه ئیتر لەگەڵ رووسیا دانوستان بکات”.
هاوکات ماکرۆن رایگهیاند، “لە دوای قۆناغێک لەدوای هاوکارییکردنی بەرەنگاربوونەوە، ئومێدەوارم دوای بردنەوەی ئۆکراینا، بە تایبەتی کاتێک پێکدادانەکان دەوەستن دەبێت دانوستان بکەین” و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتانی ئەورووپاش لە چواردەوری مێزی ئەم دانوستانە دەبن.
لەمیانی سەردانێکی بۆ رۆمانیا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە بنکەی سەربازیی میهائیل کۆگالینچیانۆ-ی ناتۆ ژمارهیهك لێدوانی دا و ئاماژەی بەوە کرد کە یەکێتی ئەورووپا لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگی رووسیا-ئۆکرانیاوە بڕیاری شەش پاکێجی سزای لە دژی رووسیا دەرکردووە و باسی لەوە کرد کە زێلێنسکی ناچارە لە دوای خاڵێكهوه ئیتر دانوستان لەگەڵ رووسیادا بکات.
سەرۆککۆماری فەڕەنسا ئەوەشی وت، “ئێمە لە کاتێکداین کە دەبێت یەکێتی ئەورووپا و ئەورووپییەکان ئاماژەیەکی سیاسی روون بۆ گەلی ئۆکرانیا بنێرن كه چەند مانگێکە قارەمانانە بەرەنگاری دهكهن” و باسی لەوەش کرد کە دۆخێکی جیۆپۆڵهتیكی بێ وێنە لە بەردەم دەرگای یەکێتی ئەورووپادایە.
سهركۆماری فهڕهنسا ئاماژهی بەوەشکرد که بوونی سهربازیی وڵاتهکهی له رۆمانیا له چوارچێوهی ناتۆ زیاد دهکات.
ئیمانوێل ماکرۆن دوێنێ لەگەڵ ئەو 500 سەربازە فەڕەنسییەی کە لە دوای جەنگی ئۆکراینا-رووسیا لە رۆمانیا جێگیرکران کۆبوویەوە.
سەرکۆماری فەڕە نسا، کە ئەمڕۆ دەچێتە مۆڵدۆڤا، چاوڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا سەردانی کیێڤ پایتەختی ئۆکراینا بکات.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا