“زێلێنسکی ناچارە لە دوای خاڵێكه‌وه‌ ئیتر دانوستان لەگەڵ رووسیا بکات”

“زێلێنسکی ناچارە لە دوای خاڵێكه‌وه‌ ئیتر دانوستان لەگەڵ رووسیا بکات”

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
“زێلێنسکی ناچارە لە دوای خاڵێكه‌وه‌ ئیتر دانوستان لەگەڵ رووسیا بکات”
0

لایک

سەرۆککۆماری فەڕەنسا لەبارەی شەڕی ئۆکراینا و بەرگریکاریی سوپای ئەو وڵاتە رایگەیاند، “دەبێت سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی لە دوای خاڵێكه‌وه‌ ئیتر لەگەڵ رووسیا دانوستان بکات”.

هاوکات ماکرۆن رایگه‌یاند، “لە دوای قۆناغێک لەدوای هاوکارییکردنی بەرەنگاربوونەوە، ئومێدەوارم دوای بردنەوەی ئۆکراینا، بە تایبەتی کاتێک پێکدادانەکان دەوەستن دەبێت دانوستان بکەین” و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتانی ئەورووپاش لە چواردەوری مێزی ئەم دانوستانە دەبن.

لەمیانی سەردانێکی بۆ رۆمانیا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە بنکەی سەربازیی میهائیل کۆگالینچیانۆ-ی ناتۆ ژماره‌یه‌ك لێدوانی دا و ئاماژەی بەوە کرد کە یەکێتی ئەورووپا لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگی رووسیا-ئۆکرانیاوە بڕیاری شەش پاکێجی سزای لە دژی رووسیا دەرکردووە و باسی لەوە کرد کە زێلێنسکی ناچارە لە دوای خاڵێكه‌وه‌ ئیتر دانوستان لەگەڵ رووسیادا بکات.

سەرۆککۆماری فەڕەنسا ئەوەشی وت، “ئێمە لە کاتێکداین کە دەبێت یەکێتی ئەورووپا و ئەورووپییەکان ئاماژەیەکی سیاسی روون بۆ گەلی ئۆکرانیا بنێرن كه‌ چەند مانگێکە قارەمانانە بەرەنگاری ده‌كه‌ن” و باسی لەوەش کرد کە دۆخێکی جیۆپۆڵه‌تیكی بێ وێنە لە بەردەم دەرگای یەکێتی ئەورووپادایە.

سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌ی بەوەشکرد که‌ بوونی سه‌ربازیی وڵاته‌که‌ی له‌ رۆمانیا له‌ چوارچێوه‌ی ناتۆ زیاد ده‌کات.

ئیمانوێل ماکرۆن دوێنێ لەگەڵ ئەو 500 سەربازە فەڕەنسییەی کە لە دوای جەنگی ئۆکراینا-رووسیا لە رۆمانیا جێگیرکران کۆبوویەوە.

سەرکۆماری فەڕە نسا، کە ئەمڕۆ دەچێتە مۆڵدۆڤا، چاوڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا سەردانی کیێڤ پایتەختی ئۆکراینا بکات.