دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ چوارشەممە پێشنیارێكی ئێرانییەكانی ڕەت كردەوە سەبارەت بە كردنەوەی گەرووی هورمز و هەڵگرتنی گەماڕۆ ئاوییەكانی ئەمریكا.
ماڵپەڕی (ئەكسیوس)ی ئەمریكی ناوەڕۆكی پێشنیارەكەی ئێرانی بڵاو كردۆتەوە كە بە كورتی و پوختی بەمشێوەیە بووە: هەڵگرتنی گەماڕۆكانی ئەمریكا، لەبەرامبەر كردنەوەی راستەوخۆی گەرووی هورمز، هەروەها وادەی دەستپێكردنی دانوستانەكان سەبارەت بە دۆسییە ئەتۆمییەكان بۆ كاتێكی دیكە دوابخرێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەخێرایی ئەو پێشنیارەی ئێرانییەكانی رەت كردووەتەوە و جەختی كردووەتەوە كە گەماڕۆ ئاوییەكانی سەر ئێران بەردەوام دەبن تا ئەو كاتەی سەرجەم مەرج و داواكارییەكانی واشنتن قبووڵ دەكرێت.
هەروەها ماڵپەڕی ئەكسیوس هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە ترەمپ بە بەرپرسانی وڵاتەكەی گوتووە كە كاریگەری گەماڕۆكان لە هێرشەكان زیاتر بووە. جەختیشی كردۆتەوە كە بەهیچ شێوەیەك رێگە نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.
هاوکات لەلایەكی دیكەشەوە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) چەند جارێك ئاماژەی بەوەداوە كە ئامادەكاری تەواویان هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی هێرشەكان بۆ سەر ئێران ئەگەر فەرمانیان پێ بكەن.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا