راوێژکاریی ئاساییشی نەتەوەیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئێران هاتە دەنگ رایدەگەیەنێت، هاووڵاتیانی ئازای ئێران، ژنانی ئازای ئێران، تەنها لە پێناوی ماف و شکۆی خۆیاندا و لە پێناوی بەدەستهێنانی دادپەروەریدا خۆپیشاندان دەکەن.
جەیک سەلیڤەن، راوێژکاریی ئاساییشی نەتەوەیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “بەردەوام دەبین لە ئیدانەکردنی دڕەندیی و سەرکوتکردنی هاووڵاتیانی ئازای ئێران، ژنانی ئازای #ێران، کە تەنها لە پێناوی ماف و شکۆی خۆیاندا و لە پێناوی بەدەستهێنانی دادپەروەریدا خۆپیشاندان دەکەن. بەردەوام شانبەشانیان ڕادەوەستین، نەک تەنها بە قسە، بەڵکو بە کردار”.
هاوکات باسی لەوەشکردووە، “ژمارەیەک سزامان سەپاندووە بەسەر هەندێک لایەندا بەرامبەر ئەوەی ئەنجامیانداوە لە کوشتن و کردەوەی دڕندانە. بەردەوام دەبین لە گەڕان بۆ لایەنی ویستراوی تر تا سزایان بەسەردا بسپەێنین بەرامبەر ئەم پێشلکاریە دڕندانەیەی مافەکانی مرۆڤ.”
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا