گوتێرێز: دەستبەجێ دەبێت گەرووی هورمز بکرێتەوە

گوتێرێز: دەستبەجێ دەبێت گەرووی هورمز بکرێتەوە

نیسان 30, 2026 22:43
گوتێرێز: دەستبەجێ دەبێت گەرووی هورمز بکرێتەوە
0

لایک

ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، هۆشداری تووندی دا لە مەترسییەکانی داخستنی گەرووی هورمز و جەختی لەسەر پێویستی دەستبەجێ کردنەوەی و دابینکردنی ئاسایشی کەشتیوانی نێودەوڵەتی کردەوە.

پێنجشەممە، ٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٦، ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “نیگەرانییەکی قووڵم هەیە بەرامبەر سنووردارکردنی ماف و ئازادییەکانی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز، کە بووەتە هۆی پەککەوتنی گەیشتنی شێوازەکانی وزە (نەوت و گاز) و کەلوپەلە سەرەکییەکان بۆ بازاڕەکانی جیهان”.

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەش کرد، کردنەوەی گەرویی هورمز کارێکی بنەڕەتییە و وتی: “داخستنی گەرووی هورمز ئابووری جیهان دەخنکێنێت”.

سەبارەت بە لێکەوتە داراییەکانی ئەم دۆخە، گوتێرێز هۆشداری دا، تەنانەت لە باشترین سیناریۆکاندا، گەشەی ئابووری جیهان بۆ ٣.١٪ پاشەکشە دەکات، ئەمەش هاوکات دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکان و زیادبوونی رێژەی هەڵئاوسان لە ئاستی جیهاندا.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، ئەنتۆنیۆ گوتێرێز ئاشکرای کرد، لە ئێستادا کار دەکرێت بۆ دانانی چوارچێوەیەک بە مەبەستی رزگارکردنی کەشتییەکان و دەریاوانەکان بە شێوەیەکی سەلامەت لە ناوچەی ململانێکان، ئەگەر بارودۆخی مەیدانی رێگە بدات.

En az 10 karakter gerekli