سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێنمایی دەدات بە زیادکردنی قەبارەی هەناردەکردنی نەوت

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێنمایی دەدات بە زیادکردنی قەبارەی هەناردەکردنی نەوت

ئایار 20, 2026 15:01
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێنمایی دەدات بە زیادکردنی قەبارەی هەناردەکردنی نەوت
0

لایک

عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕێنماییدا بە بەدواداچوونی ورد بۆ زیادکردنی قەبارەی هەناردەکردنی نەوت و هەمەجۆرکردنی کەناڵەکانی هەناردەکردن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٦، عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی بارەگای وەزارەتی نەوتی لە بەغداد کرد و سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە تێیدا وەزیری نەوت، وەزیری دەرەوە، بەڕێوەبەری نووسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیران و ستافی پێشکەوتووی وەزارەتی نەوت ئامادەی بوون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، زەیدی لەلایەن وەزیری نەوتەوە ڕاپۆرتێکی پێشکەش کراوە سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پڕۆژەکانی وەزارەت، بەتایبەتی ئەو ڕێکارانەی کە گیراونەتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانەی کە بەهۆی داخرانی گەرووی هورمز و ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتەوە دروست بووە.

لە کۆبوونەوەکەدا، میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوت و پێویستیی دیاریکردنی کەناڵە جۆراوجۆرەکانی هەناردەکردن تاوتوێ کران.

جگە لەوەش، باس لەو ڕێکارانە کرا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوە گرتوویانەتەبەر بۆ بەدواداچوونی ئەو ڕێککەوتنانەی کە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا واژۆ کراون بەمەبەستی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی وشکانییەوە.

En az 10 karakter gerekli