عەلی فالح زەیدی، سەرۆکیوەزیران، پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری تورکیا لە عێراق ئەنڵ بۆرا ئینان کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٦، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە دیدارەکەدا، باس لە ڕێڕەوی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرا، و جەخت لەسەر هاوکاریی هاوبەش و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەو هاوکارییانە لە بوارە جیاجیاکاندا کرایەوە، بەتایبەتی لە دۆسیەی هەناردەکردنی نەوت، پەرەپێدانی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو، و پڕۆژەی ستراتیژیی ڕێگای گەشەپێدان، جگە لە هەماهەنگیی ئەمنی بەو شێوەیەی کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات بگەیەنێت.
ئامژە بەوەشکرا، هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بەو هەوڵانەدا کرا کە ئامانجیان کەمکردنەوەی گرژییەکانە لە ناوچەکەدا، و جەخت لەسەر گرنگیی پاڵپشتیکردنی بژاردەی دانوستان لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران، و پشتبەستن بە چارەسەرە دیپلۆماسییەکان و گفتوگۆ کرایەوە، بەمەبەستی گەرەنتییکردنی بەردەوامیی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا.