ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئەمڕۆ بڕیارێکی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی تایبەت بە سەپاندنی باجی لهسهر كارتی هەڵوەشاندەوە و رایگەیاند، سەپاندنی باج دەسەڵاتی تایبەتی پەرلەمانە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڕیارێکی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن بۆ سەپاندنی ڕسومات لەژێر ناوی “کرێی خزمەتگوزاری” بەسەر کۆمپانیاکانی مۆبایلدا ڕاگەیاند، ئەو بڕیارە دوای پێداچوونەوە بە تانەیەک هات کە لەلایەن بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی لقی کۆمپانیای پەیوەندییەکان لە عێراق پێشکەش کرابوو.
ئەیاد موحسین دەمەد، سەرۆکی دەستەی تانەدان کە پێداچوونەوە بە تانەدانەکان دەکات دژی بڕیارەکانی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن، ڕوونیکردەوە، “ئەو باجهی كه ٢٠% لەسەر کارتی مۆبایل سەپێنراوە لە ڕاستیدا باجی فرۆشتنە نەک کرێی خزمەتگوزاری”.
جەختیشی لەوەکردەوە کە سەپاندنی باج و ڕسومات له دهسهڵاتی پهرلهمانی عێراقه، بەپێی مادەی ٢٨/یەکەم لە دەستوری عێراق کە سەپاندنیان قەدەغە دەکات.
دادوهر ئەیاد موحسین دەمەد دهڵێت، “کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکان و راگەیاندن بڕیارەکەی لەسەر بنەمای ڕێنماییەک کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچووە لە ماوەی چاودێراندا دهركردوه”.
ئهوهشی وت، “حکوومەتێکی چاودێر دەسەڵاتی یاسایی دەرکردنی ئەو بڕیارانەی نییە کە بارگرانی دارایی نوێ بەسەر هاوڵاتییاندا بسەپێنێت، بۆیه ئهو بڕیارە لهسهر بنەمای یاسایی دروستی نەبوو”.