بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕەوشی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو ڕایگەیاند، ئاسمان بەرەو ساماڵ بوون دەچێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ئاداری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: بە گشتی ئاسمان نیمچە هەوردەبێت و لە ناوچە شاخاویەکان هەوری تەواو دەبێت لە ئێوارە و شەودا دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و ساماڵ . پلەی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە.
بۆ سبەی چوارشەممە ١٨ـی ئادار، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان پەڵە هەور و ساماڵ دەبێت. هەروەها پلەی گەرما ١ بۆ ٢ پلە بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر(ئەربیل): ١٧پلە
سلێمانی: ١٧پلە
دهۆک: ١٦پلە
هەڵەبجە: ١٨پلە
زاخۆ: ١٤پلە
چەمچەماڵ: ١٨پلە
حاجی ئۆمەران: ٩پلە