بەهۆی رووداوێکی تەقەکردن لە ئەمریکا پێنج کەس برینداربوون

بەهۆی رووداوێکی تەقەکردن لە ئەمریکا پێنج کەس برینداربوون

ئایار 28, 2025 10:29
بەهۆی رووداوێکی تەقەکردن لە ئەمریکا پێنج کەس برینداربوون
0

لایک

پۆلیسی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی تەقەکردنەوە كە ئەمڕۆ لەناو مۆڵێکی بازرگانی لە ویلایەتی کۆنێتیکت ڕویداوە، پێنج کەس برینداربوون و هێشتا تۆمەتباری رووداوەكەش دەستگیركر نەكراوە، بەڵام مەترسی هێرشی دووبارە نیە.

فێرناندۆ سپاگنۆلۆ، بەڕێوەبەری پۆلیسی واتەربێری لە ویلایەتی کۆنێتیکتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەفسەرەکانیان وەڵامی ڕاپۆرتێکی شەڕكردنیان داوەتەوە لە مۆڵی براس میل لە ئێوارەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم بریندارەکان لە نەخۆشخانە ناوخۆییەکان چارەسەر وەردەگرن، بەبێ ئەوەی ئاستی برینەکانیان و باری تەندروستیان ئاشکرابکات.

فێرناندۆ سپانیۆلۆ ڕوونیکردەوە کە پۆلیس پێی وایە، تەقەکەرەکە کە دەمانچەیەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی هەڵگرتووە، قوربانییەکانی ناسیوە و رووداوەکەش لە ناکۆکییەکەوە سەرچاوەی گرتووە کە بە خێرایی پەرەیسەندوە و بوەتە هۆی تەقەکردن.

ئەوەشیخستەڕو، تا ئێستا پۆلیس کەسی دەستگیرنەکردوە، بەڵام پێیان وایە هیچ هەڕەشەیەکی زیادە نییە، هەروەها باوەڕیان بەوە نییە كە ئەوە کردەوەیەکی توندوتیژی هەڕەمەکی بوبێت.

En az 10 karakter gerekli