دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا لە شاری میامی، بە شێوازێکی جیاواز باسی لە کێشەکانی ناوچەکە کرد. ترەمپ ڕایگەیاند: خەریکی دانوستانن لەگەڵ ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و بە پێکەنینەوە وتی: “وەک مەرجێک بۆ ئاشتی، دەبێت ناوی گەرووی هورمز بگۆڕدرێت بۆ ‘گەرووی ترەمپ”.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (The Jerusalem Post)، ترەمپ جەختی لەوە کردەوە، ئێران چیتر “شەقاوەکەی ناوچەکە” نییە و هێزی لێ بڕاوە. هەروەها گومانی لە زیندوومانەوەی (موجتەبا خامنەیی) ڕێبەری نوێی ئێران کرد و وتی: “کەس دەنگی نابیستێت، یان مردووە یان باری تەندروستی زۆر خراپە.”
سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتووی، ترەمپ ڕایگەیاند: “دوای ڤەنزوێلا و ئێران، ئێستا نۆرەی کوبایە”. ئاماژەی بەوەش کرد، سوپایەکی زۆر بەهێزی بنیات ناوە و ئەگەر پێویست بکات دژی حکوومەتی کوبا بەکاری دەهێنێت.
ترەمپ لە کۆتاییشدا ڕەخنەی لە هاوپەیمانی “ناتۆ” گرت و وتی: چونکە ئەوان لە کاتی پێویستدا هاوکاری ئەمریکایان نەکرد، ئێمەش ناچار نین بەرگرییان لێ بکەین.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا