ئەمڕۆ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: بەرپرسانی ئێران لە پشت پەردەوە خەریکی دانوستانن و ئارەزووی گەیشتن بە ڕێککەوتن دەکەن، بەڵام ناتوانن بە ئاشکرا ڕایبگەیەنن. ترەمپ وتی: “ئەوان دەترسن، چونکە پێیان وایە ئەگەر ڕێککەوتنەکە ئاشکرا بکەن، لەلایەن خەڵکی خۆیانەوە یان لەلایەن ئێمەوە دەکوژرێن.”
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، ئەوان بە ئەنقەست وشەی “ئۆپەراسیۆنی سەربازی” بەکاردەهێنێت لەبری “جەنگ”، چونکە چەمکی جەنگ پێویستی بە ڕێکار و مۆڵەتی یاسایی تایبەت هەیە. ئەو وتی: “ئەوەی ئێمە دەیکەین لەناوبردنی سەربازییە. دەبوو شێرپەنجەکە ببڕین کە ئەویش ئێرانی خاوەن چەکی ئەتۆمی بوو، ئێستاش کارەکە تەواو دەکەین.”
لە بەشێکی تری قسەکانیدا، ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کرد: “هێزەکانی ئەمریکا توانیویانە هێرشێکی مووشەکی بەرفراوانی ئێران پووچەڵ بکەنەوە”. بەپێی وتەکانی ترەمپ: “ئێران ١٠٠ مووشەکی بە خێرایی ٢٠٠٠ میل لە کاتژمێرێکدا بەرەو ئامانجێکی زۆر گرنگی ئێمە تەقاند، بەڵام سەرجەمیان لە ئاسماندا تێکشێندران و خرانە ناو دەریاوە.”
ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە ئاماژە بەوە دەکرێت لە ٢٨ـی شوباتەوە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە. بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی ئێران و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای تاران کوژراون.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا