لی جای میۆنگ، سەرۆکی کۆریای باشوور داوای لێبوردنی لە کۆریای باکوور کرد دوای ڕووداوی بەزاندنی ئاسمانی وڵاتەکە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە، و جەختی لە پابەندبوونی سیئۆل کردەوە بۆ ڕێگریکردن لە ڕووداوی هاوشێوە لە داهاتوودا.
لی جای میۆنگ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ڕۆژی دووشەممە وتی، “کەسێکی کۆریای باشوور بەبێ ڕەزامەندی حکوومەت درۆنەکەی هەڵداوە. هەرچەندە ئەوە مەبەستی حکومەتەکەمان نەبووە، بەڵام داوای لێبوردن لە کۆریای باکوور دەکەین لەبەر ئەو گرژییە سەربازییە ناپێویستەی کە بەهۆی کارە نابەرپرسانە و سەرکێشەکانی هەندێک کەسەوە دروستبووە”.
هەفتەی ڕابردوو داواکاری گشتی لە کۆریای باشوور سێ کەسی تۆمەتبار کرد بە هەڵدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر خاکی کۆریای باکووردا لە نێوان مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو و كانونی دووەمـی ٢٠٢٦ـدا.
یەکێک لە تۆمەتبارەکان خوێندکارێکی خوێندنی باڵا بوو لە تەمەنی سییەکانیدا، لەگەڵ کارمەندێکی ئاژانسی هەواڵگری نیشتمانی و ئەفسەرێکی سەربازی.
لە مانگی شوباتـی ئەمساڵدا، کۆریای باکوور هۆشداری دابوو لە “وەڵامێکی توند” ئەگەر فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی زیاتر ببینێت کە لە باشورەوە ئاسمانی وڵاتەکەی دەبەزێنن.
پیۆنگ یانگ لە سەرەتای مانگی یەكی ئەمساڵدا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خستەخوارەوە و وتی “کەرەستەی چاودێری” هەڵگرتووە.
لە کاتی دەستبەکاربوونییەوە، لی جای میۆنگ هەوڵی چاککردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆریای باکوور داوە و ڕەخنەی لە پێشینەکەی گرتووە بۆ ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر پیۆنگ یانگدا بۆ مەبەستی پڕوپاگەندە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا