مەرجەکانی ئەمریکا بۆ ئێران دەربارەی ڕێککەوتن ئاشکرا دەکرێت

مەرجەکانی ئەمریکا بۆ ئێران دەربارەی ڕێککەوتن ئاشکرا دەکرێت

ئازار 25, 2026 11:00
مەرجەکانی ئەمریکا بۆ ئێران دەربارەی ڕێککەوتن ئاشکرا دەکرێت
0

لایک

لە پێشهاتێکی نوێی سیاسی و سەربازیدا، چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار وردەکاریی ئەو مەرجانەیان ئاشکرا کرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاڕاستەی تارانی کردووە بە مەبەستی ڕاگرتنی جەنگ و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر. مەرجەکان کە وەک “نەخشەڕێگەی خۆبەدەستەوەدان” وەسف دەکرێن، چەندین بڕگەی سەربازی، سیاسی و ئابووری لەخۆدەگرن، کە گرنگترینیان ئەمانەن:

١. هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەو توانا ئەتۆمییانەی ئێستای ئێران کە کۆیکردوونەتەوە.

٢. بەڵێندانی فەرمیی ئێران بەوەی کە هەرگیز هەوڵ بۆ خاوەندارێتیی چەکی ئەتۆمی نەدات.

٣. قەدەغەکردنی پیتاندنی هەر ماددەیەکی ئەتۆمی لەسەر تەواوی خاکی ئێران.

٤. ڕادەستکردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو بە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم.

٥. لەکارخستن و لەناوبردنی بنکە ئەتۆمییەکانی (نەتەنز، ئەسفەهان و فۆردۆ).

٦. پێدانی دەسەڵاتی تەواو بە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ گەیشتن بە سەرجەم زانیاری و سایتەکان.

٧. دەستبەرداربوونی تاران لە ڕێبازی گرووپە وەکالەتدارەکان لە ناوچەکەدا.

٨. ڕاگرتنی دابینکردنی دارایی (تەمویل) و پڕچەککردنی میلیشیاکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

٩. هێشتنەوەی گەرووی هورمز بە کراوەیی و پێدانی گرەنتی بۆ دانەخستنی.

١٠. دواخستنی بڕیاردان لەبارەی بەرنامەی مووشەکی بالیستی بۆ قۆناغێکی دواتر.

١١. سنووردارکردنی بەکارهێنانی مووشەکە بالیستییەکان تەنها بۆ مەبەستی بەرگری.

١٢. هەڵگرتنی تەواوی ئەو سزایانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر ئێراندا سەپێنراون.

١٣. دابینکردنی پاڵپشتیی تەکنیکی بۆ پەرەپێدانی پڕۆژە ئەتۆمییە مەدەنییەکان لە بوشەهر.

١٤. هەڵوەشاندنەوەی هەڕەشەی دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان بە شێوەیەکی خۆکارانە (Snapback).

١٥. دەستپێکردنی لێکتێگەیشتنی نوێ لەبارەی پرسە ئەمنی و ناوچەییەکان لە نێوان لایەنەکاندا.

گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران گەیشتوونەتە لووتکە و تا ئێستا لایەنی ئێرانی بە فەرمی وەڵامی ئەم پێشنیازانەی نەداوەتەوە.

En az 10 karakter gerekli