کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکات و بڕێکی زۆر دەبارێت

کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکات و بڕێکی زۆر دەبارێت

ئازار 19, 2026 11:49
کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکات و بڕێکی زۆر دەبارێت
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، لە ئەمشەوەوە بارانبارین لە تەواوی ناوچەکان دەستپێدەکات و پێشبینی دەکرێت بڕێکی زۆر باران ببارێت، هاوکات پلەکانی گەرماش بە شێوەیەکی بەرچاو روو لە نزمبوونەوە دەکەن.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، لە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی ئاداری٢٠٢٦ـەوە، ئاسمانی هەرێم دەکەوێتە ژێر کاریگەریی هەردوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست. ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە.

کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە، لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆوە نمەباران لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوا و باشووری هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و دواتر کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکان. لە کاتەکانی شەودا بارانبارین زیاد دەکات و دەبێتە بارانی بەردەوام، پێشبینیش دەکرێت بڕێکی زۆر باران ببارێت و کاریگەرییەکەی تاوەکو بەیانی هەینی بەردەوام بێت.

لەبارەی خێرایی با، پێشبینی دەکرێت لەسەرخۆ و مامناوەند بێت (١٠ – ٢٠ کم/ک)، بەڵام لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە چالاک دەبێت و لە ناوچەکانی باشوور و باشووری رۆژئاوای هەرێم خێراییەکەی دەگاتە سەرووی ٤٠ کم/ک. پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ ١ تا ٣ پلە نزم دەبنەوە.

کەشی پێشبینیکراوی سبەی هەینی:

بۆ سبەی هەینی ٢٠ی ئاداری ٢٠٢٦، کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆکە بەردەوام دەبێت و ئاسمانی هەرێم بە هەوری و باراناوی دەمێنێتەوە. لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵات ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە. لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ، بارانەکە دەگۆڕێت بۆ تاوەباران و هەورەبروسکە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەرییەکەی کەمتر دەبێت. پلەکانی گەرماش بە شێوەیەکی بەرچاو (٥ تا ٦ پلە) دادەبەزن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی:

هەولێر(ئەربیل): ١٩ پلە
حاجی ئۆمەران: ٧ پلە
سلێمانی: ١٧ پلە
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی.
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی.
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی.
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی.
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی.

En az 10 karakter gerekli