به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمانی ناوچه جیاجیاكان په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش روو له‌به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ دروستبوونی هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور به تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه‌كان، پله‌كانی گه‌رماش به‌ڕێژه‌ی 2-3 پله‌ی سیلیزی به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ به‌رزده‌بنه‌وه.
ئه‌وه‌شیخستووەته‌ڕوو، ئاسمان به گشتی ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ دروستبونی هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور له‌كاته‌كانی شه‌ودا، به‌هه‌مانشێوه‌ی ئه‌مڕۆش پله‌كانی گه‌رما روو له‌به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن به‌جۆرێك 3-4 پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بنه‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر (ئەربیل): 37 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 36 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 35 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 37 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 37 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 34 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران :25 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 41 پله‌ی سیلیزی