كەشناسی: ئەگەری نمەباران هەیە

كەشناسی: ئەگەری نمەباران هەیە

كانونی یه‌كه‌م 31, 2024 11:08
كەشناسی: ئەگەری نمەباران هەیە
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان و سبه‌ی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، خێراى با لەسەرخۆ- مامناوەند لەنێوان (10 – 20) كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر (ئەربیل) : 15 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى

دهۆک: 14 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 15  پلەى سیلیزى

زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 4 پلەى سیلیزى

سۆران:  12 پلەى سیلیزى

گەرمیان:   19 پلەى سیلیزى

En az 10 karakter gerekli