به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ له‌ناوچه پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كان باران ده‌بارێت و له‌ناوچه شاخاویه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.
به‌پێی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئاسمانی هه‌رێم به گشتی به‌رده‌وام هه‌وری ده‌بێت، كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه‌ی روی له ناوچه‌كه‌مان كردوه به‌رده‌وامی ده‌بێت، بارانبارین به شێوه‌ی نمه باران و بارانی مامناوه‌ند ده‌بارێت له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ناوچه‌كه‌مان، له هه‌ندێكاتیشدا سنووری باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دهۆك دابارینی زیاتر ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارانی به لێزمه‌و هه‌وره تریشقه‌ی هه‌یه، به گشتی له كاتی بارانباریندا هه‌ندێك ناوچه هه‌وره تریشقه‌ی ده‌بێت، به‌فریش له‌سه‌ر ناوچه سنورییه شاخاوییه‌كان ده‌بارێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “سبه‌ی چوارشه‌ممه ناجێگیری له كه‌شی ناوچه‌كه‌مان به‌رده‌وامی ده‌بێت ئاسمان به‌رده‌وام هه‌ور ده‌بێت، بارانبارینیش به شێوه‌ی نمه بارانی پچڕ پچڕ ده‌بێت له زۆربه‌ی ناوچه‌كه‌مان، ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و به‌شێك له سنووری ئیداره‌ی سۆران باران بارینی به لێزمه‌ی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری دروستبوونی هه‌وره تریشقه، له ناوچه سنووریه‌كانیش به‌فرده‌بارێت”.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر (ئەربیل) : ١٥ پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : ٧ پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : ١٣ پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ : ١٥ پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : ١٦ پله‌ی سیلیزی
دهۆك : ١٤ پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : ١٣ پله‌ی سیلیزی
ئاكرێ : ١٣ پله‌ی سیلیزی