پاکستان ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ نێوەندگیری ئەمریکا و ئێران

پاکستان ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ نێوەندگیری ئەمریکا و ئێران

ئازار 24, 2026 18:25
پاکستان ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ نێوەندگیری ئەمریکا و ئێران
0

لایک

سەرۆک وەزیرانی پاکستان ئاشكرای كرد كە وڵاتەکەی ئامادەیە میوانداریی گفتوگۆکان بکات بۆ ڕاگرتنی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، ئەمەش دوای زیادبوونی پێشبینییەکان بۆ ئەوەی پاکستان ڕۆڵی نێوەندگیر بگێڕێت.

شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە بڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ڕایگەیاند: پاکستان پێشوازی و پشتگیریی تەواوی ئەو هەوڵە بەردەوامانە دەکات کە بۆ ئەنجامدانی دیالۆگ بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچن، ئەوەش لەپێناو بەرژەوەندیی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا.

شەهباز شەریف جەختیشی کردەوە: بە مەرجی ڕەزامەندیی هەردوولایەنی ئەمریکا و ئێران، پاکستان ئامادە و سەربەرزە ببێتە میواندار بۆ ئاسانکاری لە گفتوگۆیەکی مانادار و یەکلاکەرەوە، بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێکی گشتگیر بۆ ململانێی ئێستا.

ئەم دەسپێشخەرییەی پاکستان لە کاتێکدایە، کە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی بازنەی جەنگ بەردەوامییان هەیە.

En az 10 karakter gerekli