پێش دانووستانەکانی سبەی نێوان ئێران و ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئێران خەریکی پەرەپێدانی مووشەکێکە بگاتە ئەمریکا و دەیەوێت جارێکی دیکەش دەست بە بونیادنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێرشی توندی کردە سەر ئێران و تۆمەتباری کرد بەوەی کار بۆ بەدەستهێنانی مووشەکی کیشوەڕبڕ و سەرلەنوێ بونیادنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەکات.
ترەمپ ڕایگەیاند، تاران لە ئێستادا خاوەنی مووشەکێکە هەڕەشە لە ئەورووپا و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دەرەوە دەکات، بەڵام هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ دروستکردنی مووشەکێک بەمزووانە توانای هەبێت بگاتە ناو قوڵایی خاکی ئەمریکا.
بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان، مەودای ئێستای مووشەکەکانی ئێران نزیکەی ٣،٠٠٠ کیلۆمەترە، لە کاتێکدا مەودای نێوان ئێران و ئەمریکا زیاتر لە ٩،٠٠٠ کیلۆمەترە.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە: هەرچەندە ئەو بژاردەی دیپلۆماسی پێ باشترە، بەڵام هێزی سەربازی وەک فشارێکی کارا بەکاردەهێنێت.
ئەمریکا هێزێکی گەورەی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە کە پێکهاتووە لە دوو کەشتی فڕۆکەهەڵگر و زیاتر لە ١٢ کەشتی جەنگی و ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەی جەنگی و کەرەستەی سەربازی.
ترەمپ وتیشی: “من هەرگیز ڕێگە نادەم گەورەترین دەوڵەتی پاڵپشتیکاری تیرۆر لە جیهاندا ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی”.
لەکاتێکدا بڕیار وایە سبەی پێنجشەممە گەڕێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە جنێڤ دەستپێ بکاتەوە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا