به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ كه‌شوهه‌وای ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش ڕوو له‌به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه هه‌وری جیا جیا، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بنه‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ، خێرای با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند له‌نێوان 10-15 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی پێنجشه‌ممه به‌هه‌مانشێوه كه‌شی ناوچه جیاجیاكان و ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر (ئەربیل):17 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی: 15 پله‌ی سیلیزی
دهۆك: 16 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه: 16 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ: 15 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران: 3 پله‌ی سیلیزی
سۆران: 12 پله‌ی سیلیزی