به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ئەگەرى نمەبارانى کەم هه‌یه و بارینی بەفرێکى کەم لەسەر ناوچە سنووریەکان هه‌یه، سبه‌ینێش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ناوچە شاخاوییەکان هەورى تەواو دەبێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى ئەگەرى نمەبارانى کەم لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و بەفرێکى کەم لەسەر ناوچە سنوریەکان ده‌بارێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە پلەکانى دوێنێ، ئاڕاستەی با باشووری خۆرئاوا دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و له نێوان 10 بۆ 15 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت و مەوداى بینین لەنێوان 9 بۆ 10 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، سبه‌ی هه‌ینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ناوچە شاخاوییەکان هەورى تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر (ئەربیل): 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک: 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
سۆران: 11 پلەى سیلیزی
گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى