بەڤیدیۆ – کەسێک لە باڵەخانەکانی گوندی لبنانی خرایە خوارەوە

بەڤیدیۆ – کەسێک لە باڵەخانەکانی گوندی لبنانی خرایە خوارەوە

كانونی یه‌كه‌م 31, 2025 17:50
بەڤیدیۆ – کەسێک لە باڵەخانەکانی گوندی لبنانی خرایە خوارەوە
0

لایک

ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) ڕایگەیاند، لە باڵەخانەکانی گوندی لبنانی لە شاری هەولێر، هاوڵاتیەکی بە نەتەوە عەرەب لە لایەن دوو تۆمەتبار کە هاوڕێی خۆی بوون خرایە خوارەوە و تۆمەتباری سەرەکیمان دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی (٢٧-١٢-٢٠٢٥) لە باڵەخانەکانی گوندی لبنانی لە شاری هەولێر (ئەربیل)، هاوڵاتیەکی بە نەتەوە عەرەب بەناوی (نایف فاضل نایف ) لە لایەن دوو تۆمەتبار کە هاوڕێی خۆی بوون خرایە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاکو گەیەنرایە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا، دەست بەجێ لە لایەن تیمەکانمانەوە بە دواداچون کراو ناسنامەی تۆمەتبارەکان ئاشکرا کرا.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر (ئەربیل)،بە هەماهەنگی لەگەڵ (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئاکرێ / ئاسایشی قەزای بەردەڕەش) تۆمەتباری سەرەکیمان دەستگیر کرد، کە تاوانەکەی ئەنجامداوە بەناوی (ح، ب، أ ).

ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) ڕاشیگەیاند، هەروەها تۆمەتبارێکی تر بەناوی(خ، م، أ) کە بەشدارە لە ئەنجامدانی ئەم تاوانە لە ئێستادا هەڵهاتووە بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان-عێراق و لە لایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دەرچووە، ڕێکاری یاسای گیراوەتە بەر و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

En az 10 karakter gerekli