پۆلیسی هەولێر (ئەربیل) شەش تۆمەتباری دەستگیركرد كە هەڕەشەیان لە ئافرەتێك كردبوو بە بڵاوكردنەوەی وێنەی نەشیاو، ئافرەتەكەش لە ترسان هەرچی زێڕ و پارەی ماڵەكەیان هەیە بە تۆمەتبارەكانی دابوو.
هەروەها پۆلیسی هەولێر (ئەربیل) بڵاوی كردەوە: پاش ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کەوا دزی لە ماڵەکەی کراوە، دوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، بۆمان دەرکەوت کە شەش تۆمەتبار هەڕەشەیان لە کچی ئەم دادخوازەكە کردووە بە بلاوکردنەوەی وێنەی نەشیاو.
پۆلیسی هەولێر (ئەربیل) ئاماژەی بەوەش دا كە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، سەرجەم تۆمەتبارەکان دەستگیر کران و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.
هاوکات بڵاویشی كردەوە: کچی ماڵەكەش لەترسی هەڕەشەکان هەرچی زێڕ و پارە لە ماڵەکەیان هەبووە و لە جانتایەکدا بووە، هەمووی بۆ تۆمەتبارەکان بردووە.
1
بەڤیدیۆ.. هەرزەکارێک بەهۆی پێشبڕکێ وتیژڕۆیی کۆنترۆلی لەدەستدا وخۆی کێشا بە 4 ئوتومبێل
2
شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێم سەردانی تەبا-ی کرد
3
بەڤیدیۆ.. هێزی ئاسمانی عێراقی چەند پێگەیەکی داعشی لە پارێزگای دیالە بۆردوومانکرد
4
ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) كەسێكی بیانی دەستگیر كرد
5
پۆلیسی هەولێر(ئەربیل) شەش تۆمەتباری دەستگیركرد كە هەڕەشەیان لە ئافرەتێك كردبوو