ئاسایشی سلێمانی ڤیدیۆی دانپێدانانی دوو تیرۆریستی بڵاوكردهوه كه پیلانیان داڕشتبوو كاری تێكدهرانه و تهقینهوه لهنێو شاری سلێمانی ئهنجام بدهن.
ئاسایشی سلێمانی بڵاوی كردهوه “بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری، لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان لەبارەی هەڕەشەکردن و تەقینەوە، دەستبەجێ توانرا لە ئەنجامی بەدواداچوونەکان شوێنی تیرۆریستان لە شاری سلێمانی دەستنیشان بکەن”.
بڵاویشی كردهوه “لە ڕۆژی ٢٢ تا ٢٤ی ٦/٢٠٢٥ توانرا ههردوو تیرۆریست دەستگیر بکەن كه یەکێک لە تیرۆریستەکان کارمەندی بنکەیەکی بەرگریی شارستانی بووە”.
ههروهها بڵاوی كردهوه “دوای دانپێدانان، دەرکەوت تیرۆریستان بەنیازبوون لە پیلانی یەکەمدا ژەهر بکەنە ناو تانکی ئاوی خواردنەوەی یەکێک لە بنکەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، لە پیلانی دووەمدا لە ڕێگەی لکاندنی بۆمب بە ئۆتۆمبێلی بنکەکە، تەقینەوە ئەنجام بدەن”.
ئاسایشی سلێمانی ئاماژهی بهوهش دا “بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بە سەرکەوتوویی توانیان شکست بە پیلانی تیرۆریستان بهێنن و دەستگیریان بکەن”.
ئێستا ههردوو تیرۆریستهكه بە ماددەی ٢ی تیرۆر دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
1
بەڤیدیۆ.. هەرزەکارێک بەهۆی پێشبڕکێ وتیژڕۆیی کۆنترۆلی لەدەستدا وخۆی کێشا بە 4 ئوتومبێل
2
بەڕێوەچوونی زنجیرە پانێڵی یەکەم دیداری زانستی (د. عەبدوڵڵا نەقشبندی) شاعیر و کەسایەتی دیاری عێراق.
3
شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێم سەردانی تەبا-ی کرد
4
بەڤیدیۆ.. هێزی ئاسمانی عێراقی چەند پێگەیەکی داعشی لە پارێزگای دیالە بۆردوومانکرد
5
ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) كەسێكی بیانی دەستگیر كرد