سێ تۆمەتبار کە پێشینەی تاوانیان هەبووە، لەلایەن ئاسایشی هەولێر (ئەربیل)ەوە دەستگیر کراون، کە دزییان لە هاووڵاتییان کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ـی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) بڵاوی کردەوە، سێ تۆمەتباریان بە ناوەکانی ( م ، ح ، خ) و(ج ، ح ، خ) و (د ، م ، س)، دەستگیر کردووە کە لەناو شاری هەولێر (ئەربیل)دا دزی و ڕێگرییان لە چەند هاووڵاتیەکی خاوەن دوکانی ئاڵوگۆڕیی دراو کردووە. باندەکە، دوای ئەوەی چاودێریی خاوەن دوکانەکانیان کردوە، لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە هێرشیان کردۆتە سەریان و ڕێگەیان لێیان گرتوە و سەرجەم پارەکانیان بردووە.
هەروەها ئاسایشی هەولێر (ئەربیل)، ئاماژەی بەوە کردووە، جگە لەوە، چەند ئۆتۆمبێلێکیان دزیووە و تابلۆکانیان گۆڕیوە و پاشان بەو ئۆتۆمبێلانە ڕێگری و دزییان لە هاووڵاتیان کردووە.
هاوکات ئاسایشی هەولێر (ئەربیل)، باسی لەوەش کردووە، لە کاتی دەستگیرکردنی تاوانبارەکاندا، دەستیان گرتووە بەسەر ژمارەیەک چەکێکی بێمۆڵەت و ژمارەیەک تابلۆی ساختەی ئۆتۆمبێل و سێ ئۆتۆمبێلی دزراودا. تاوانبارەکان پێشینەی تاوانیان هەیە و پێشتریش دەستگیر کراون و سزای یاسای دراون.
1
بەڤیدیۆ.. هەرزەکارێک بەهۆی پێشبڕکێ وتیژڕۆیی کۆنترۆلی لەدەستدا وخۆی کێشا بە 4 ئوتومبێل
2
شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێم سەردانی تەبا-ی کرد
3
بەڤیدیۆ.. هێزی ئاسمانی عێراقی چەند پێگەیەکی داعشی لە پارێزگای دیالە بۆردوومانکرد
4
ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) كەسێكی بیانی دەستگیر كرد
5
پۆلیسی هەولێر(ئەربیل) شەش تۆمەتباری دەستگیركرد كە هەڕەشەیان لە ئافرەتێك كردبوو