ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) بکوژی کرێکارەکەی عەلوەی هەولێر (ئەربیل)ی دەستگیرکرد و ڕایگەیاند: پێنج ساڵ پێش ئێستا کێشەیەکی کۆمەڵایەتییان هەبووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٦ـی ئابی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە بازاڕی عەلوەی شاری هەولێر (ئەربیل) هاووڵاتیەکی بە نەتەوە عەرەب بەناوی (سعب عاید سمر) پیشەی کرێکارە کوژرا.
ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) ئاماژەی بەوە کردووە، دەست بەجێ لە لایەن تیمەکانمان بە دواداچوون بۆ ڕووداوەکە کرا و دەرکەوت تۆمەتبارەکان لە چوار کەس پێکهاتوون، دوای ئەنجامدانی تاوانەکەیان بەرەو دەرەوەی شاری هەولێر (ئەربیل) هەڵاتون، هەربۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکانی هەولێر (ئەربیل) ، دوای وەر گرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) ، تۆمەتبارەکانمان دەستگیر کرد، بەناوەکانی(ز ، خ ، س) و(س ، د ، س) و (ح ، خ ، س) و (م ، ع ، د)،کە لە نەتەوەی عەرەب و نیشتەجێی شارەدێی ڕەبیعەی سەر بە پارێزگای موصلن.
هەروەها بەهۆی هەبونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی بۆ پێنج ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، ئەم تاوانەیان ئەنجامداوە،لە دوای ئەنجامدانی تاوانەکەیان بەنیازبوون بگەڕێنەوە ناوچەکەی خۆیان، لەکاتی دەستگیر کردنیاندا دەستمان گرت بەسەر ئەو چەک و ئۆتۆمبیلەی تاوانەکەیان پێ ئەنجامداوە.
ڤیدیۆی ساتی ئەنجام دانی تاوەنەکە:-
1
بەڤیدیۆ.. هەرزەکارێک بەهۆی پێشبڕکێ وتیژڕۆیی کۆنترۆلی لەدەستدا وخۆی کێشا بە 4 ئوتومبێل
2
شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێم سەردانی تەبا-ی کرد
3
بەڤیدیۆ.. هێزی ئاسمانی عێراقی چەند پێگەیەکی داعشی لە پارێزگای دیالە بۆردوومانکرد
4
پۆلیسی هەولێر(ئەربیل) شەش تۆمەتباری دەستگیركرد كە هەڕەشەیان لە ئافرەتێك كردبوو
5
ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) كەسێكی بیانی دەستگیر كرد