سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بازاڕێكی ئه‌نتاڵیا چوار كه‌س بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بازاڕێكی سه‌وزه و میوه (عه‌لوه) له ناوچه‌ی دێمرێی سه‌ر به ئه‌نتاڵیا روویدا و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س برینداربون.
نزیكه‌ی كاتژمێر ٣:٠٠ به‌كاتی توركیا ته‌قینه‌وه‌كه له شوێنێكی كار له بازاڕه‌كه روویداوه و تا ئێستا شێواز و ورده‌كاریه‌كه‌ی نه‌زانراوه.
به‌پێی ئاژانسی ئانادۆڵو، له كاتی ئاگاداركردنه‌وه‌دا پۆلیس و ئاگركوژێنه‌وه و تیمی پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران، برینداره‌كانیش دوای فریاگوزاری سه‌ره‌تایی له‌لایه‌ن تیمه پزیشكییه‌كانه‌وه گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
هەروەها بە گوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی تەقینەوەکە تاوەکو ئێستا کەسێک گیانی لەدەست داوە، سێ کەسی تریش بریندارن
تیمه‌كان به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان بۆ دیاریكردنی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه، كه بوه‌ته هۆی زیانگه‌یاندن به شوێنی كار و ئۆتۆمبێله‌كان.
نه‌ڤزات ئاكجان سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی فرۆشیارانی بازاڕه‌كه ڕایگه‌یاند، هۆكاره‌كه‌ی ڕوون نییه، له‌دوای كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه و گه‌یاندنی برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه، كاره‌كان به‌رده‌وامن، ڕاپۆرتمان پێگه‌یشتوه كه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ڕوون نییه.
1
بەڤیدیۆ.. هەرزەکارێک بەهۆی پێشبڕکێ وتیژڕۆیی کۆنترۆلی لەدەستدا وخۆی کێشا بە 4 ئوتومبێل
2
شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێم سەردانی تەبا-ی کرد
3
بەڤیدیۆ.. هێزی ئاسمانی عێراقی چەند پێگەیەکی داعشی لە پارێزگای دیالە بۆردوومانکرد
4
پۆلیسی هەولێر(ئەربیل) شەش تۆمەتباری دەستگیركرد كە هەڕەشەیان لە ئافرەتێك كردبوو
5
ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) كەسێكی بیانی دەستگیر كرد