شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقی رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له‌بۆردومانێكی فڕۆكه جهنگیهكاندا، نۆ چه‌كداری داعش له ناحیه‌ی عوزێمی سه‌ر به پارێزگای دیاله كوژراون كه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی 21ی ئه‌م مانگه‌ی سه‌ر هێزه‌كانی سوپای عێراق بوون.شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزی ئاسمانی، له‌ناحیه‌ی عوزێم ژماره‌یه‌ک چه‌كداری داعش كه له 9 كه‌س پێكهاتبوون كراونه‌ته ئامانج و سه‌رجه‌میان كوژراون، سه‌رجه‌میشیان به‌رپرس بوون له هێرشكردنه سه‌ر هێزێكی سوپای عێراق له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا.ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، ئۆپراسیۆنه‌كه له‌لایه‌ن هێزی فڕۆكه‌وانی عێراقیه‌وه و به پشت به‌ستن به‌زانیاری وردی هه‌واڵگری ئه‌نجامدراوه و سه‌رجه‌م ئه‌و تیرۆرستانه كوژراون. 21ی ئه‌م مانگه، 11 سه‌ربازی سوپای عێراق كه له‌نێویاندا ئه‌فسه‌رێک هه‌بوو، له هێرشێكی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی عوزێمی سه‌ر به پارێزگای دیاله كوژران.
1
بەڤیدیۆ.. هەرزەکارێک بەهۆی پێشبڕکێ وتیژڕۆیی کۆنترۆلی لەدەستدا وخۆی کێشا بە 4 ئوتومبێل
2
شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێم سەردانی تەبا-ی کرد
3
بەڤیدیۆ.. هێزی ئاسمانی عێراقی چەند پێگەیەکی داعشی لە پارێزگای دیالە بۆردوومانکرد
4
پۆلیسی هەولێر(ئەربیل) شەش تۆمەتباری دەستگیركرد كە هەڕەشەیان لە ئافرەتێك كردبوو
5
ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) كەسێكی بیانی دەستگیر كرد