بەهۆی سووتانی پاسێک ٢٠ کەس بووە قوربانی

بەهۆی سووتانی پاسێک ٢٠ کەس بووە قوربانی

تشرینی یه‌كه‌م 15, 2025 11:17
بەهۆی سووتانی پاسێک ٢٠ کەس بووە قوربانی
0

لایک

دەسەڵاتدارانی هیندستانڕایانگەیاند، پاسێک لە ویلایەتی ڕاجاستان لە ڕۆژئاوای هیندستان سووتا، بەهۆیەوە لانی کەم ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکان هیندستان، پاسەکە زیاتر لە ٥٠ سەرنشینی هەڵگرتبوو، ئاماژەیان بەوەشکردووە، ڕووداوەکە لە نێوان شاری جایسالمێر و جۆدپوردا ڕوویداوە.

ڕاجیش مینا، بەرپرسی باڵای پۆلیس بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، ” بەهۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە ١٩ سەرنشینی پاسەکە گیانیان لەدەستداوە و سەرنشینێکی دیکەش بەهۆی زۆری سووتانی جەستەیەوە گیانی لەدەستداوە.”

ڕۆژنامەی ‘پرێس تراست ئۆف ئیندیا’ بڵاویکردەوە، دوای ئەوە شۆفێری پاسەکە بینیویەتی دواوەی پاسەکە دوکەڵی لێ بەرزبووەتەوە، ڕاستەوخۆ ئۆتۆمبێلەکەی وەستاندووە، بەڵام ئاگرەکە بە خێرایی تەشەنەی کردووە.

سەرۆک وەزیرانی هیندستان نارێندرا مودی وتی، شۆک بووم بە ڕووداوەکە، ئاماژەی بەوەسدا، حکوومەت قەرەبووی کەسوکاری قوربانییەکان دەکاتەوە بە بڕی ٢٠٠ هەزار ڕوپیە کەدەکاتە زیاتر لە ٢٢٠٠ دۆلار بۆ هەر قوربانییەک.

En az 10 karakter gerekli