سبەی ئەگەری بارانبارین هەیە

سبەی ئەگەری بارانبارین هەیە

تشرینی یه‌كه‌م 11, 2025 15:01
سبەی ئەگەری بارانبارین هەیە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگه‌یاند، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ ئەگەری بارینی نمەباران و بارانی مامناوەند هەیە سەرەتا لە ناوچە شاخاویەکانی سەر بە پارێزگاری دهۆک دەستپێدەکات لە درەنگانی شەودا سەنتەری شاری دهۆک وە ناوچە شاخاویەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر (ئەربیل)ـیش دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێراى با لەسەرخۆ و مامناوەند ده‌بێت و له‌ نێوان ١٠ بۆ ٢٠ كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێت بە ( ٢ – ٤ ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو، ئەگەری بارینی نمەباران و بارانی مامناوەند هەیە سەرەتا لە ناوچە شاخاویەکانی سەر بە پارێزگاری دهۆک دەستپێدەکات لە درەنگانی شەودا سەنتەری شاری دهۆک وە ناوچە شاخاویەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر (ئەربیل)ـیش دەگرێتەوە، لە بەرەبەیانی رۆژی دوشەممە کاریگەری ئەم شەپۆلە نامینێت.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر (ئەربیل) : ٢٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٦ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  ٢٦ پلەی سیلیزی
ئامێدی : ٢٤ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ٢٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٨ پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٢ پلەی سیلیزی

En az 10 karakter gerekli