محەمەد سەمعان و هادی عامری باس لە پێکهێنانی حکومەت دەکەن

محەمەد سەمعان و هادی عامری باس لە پێکهێنانی حکومەت دەکەن

كانونی دووه‌م 11, 2026 19:50
محەمەد سەمعان و هادی عامری باس لە پێکهێنانی حکومەت دەکەن
0

لایک

سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەت و مافەکانی تورکمان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١١ کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، بەرەی تورکمانی عێراقی ڕایگەیاند، محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە.

ئاماژە بەوەشکرا، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی پەیوەست بە پێکهێنانی حکومەت و شایستەی تورکمان لە بەغداد و چەند پارێزگایەکی دیکە کرا.

جەخت لەسەر پێویستی دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە بۆ تورکمان لە دامودەزگا و بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان، هاوتا لەگەڵ سەنگی نیشتمانی و ڕۆڵی سیاسی و کۆمەڵایەتییان کرا.

هەروەها جەخت لە گرنگی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هێزە نیشتمانییەکان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان و پشتیوانی لە سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی کرایەوە.

En az 10 karakter gerekli