لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە بازاڕێکی ناوچەی وەزیرستانی باشوور لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان، ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسی تریش بریندار بوون.
پۆلیس ڕایگەیاند کە هێرشەکە بە تەقەمەنییەکی دەستکرد لە بازاڕێکی شاری “وانا” کە ناوەندی وەزیرستانی باشوورە لە ویلایەتی خەیبەر پەختونخوا ئەنجامدراوە، کە ناوچەیەکی عەشایەرییە لە نزیك سنووری ئەفغانستان.
بەڕێوەبەری پۆلیسی وەزیرستانی باشوور، محەمەد تاهیر، ڕایگەیاند کە لە هێرشەکەدا ٣ کەس کوژراون کە لە نێوانیاندا سەرکردەیەکی عەشیرەتی “ئەحمەدزای” هەیە کە ئۆتۆمبێلەکەی کرابووە ئامانج، هەروەها ٤ کەسی تریش بریندار بوون.
تاهیر زانیاری ئەوەی خستەڕوو کە لێکۆڵینەوە سەبارەت بە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە ڕانەگەیاندووە کە سەرکردەی عەشیرەتی ئەحمەدزای کردبووە ئامانج، کە زیاتر لە ٦٠٪ی دانیشتووانی ناوچەکە پێکدەهێنن.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا