لە پارێزگای هۆنان لە باشووری چین، تەقینەوەیەکی گەورە لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی یارییە ئاگرینەکان ڕوویدا و بەهۆیەوە ٢٦ کرێکار گیانیان لەدەستدا و ٦١ کەسی تریش بریندار بوون.
بەپێی ئاژانسی شینخوا، ڕووداوەکە لە کارگەیەکی سەر بە کۆمپانیای “هواشینگ” لە ناوچەی لیویانگ ڕوویداوە و دوای تەقینەوەکە نزیکەی ١٥٠٠ کارمەندی فریاگوزاری و تەندروستی گەیشتوونەتە شوێنەکە. سەرۆکی شارەوانی چانگشا ڕایگەیاند کە قوربانییەکان تەمەنیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٦٨ ساڵیدایە و لە ئێستادا ٦ لە بریندارەکان لە ژێر چاودێری وردان.
لای خۆیەوە، شی جینپینگ، سەرۆکی چین، داوای لێکۆڵینەوەی خێرا و سزادانی بەرپرسانی ئەم کەمتەرخەمییەی کردووە و فەرمانی بە هەموو دامەزراوەکان داوە کە ڕێکارەکانی سەلامەتی لە شوێنی کار توندتر بکەن.
ناوچەی لیویانگ بە ناوەندی سەرەکی بەرهەمهێنانی یارییە ئاگرینەکان لە چین دادەنرێت و پێشتریش چەندین ڕووداوی هاوشێوەی تێدا تۆمارکراوە، لەوانە تەقینەوەیەک لە حوزەیرانی ٢٠٢٥ کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٩ کەس.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا