لێدوانی وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم لەبارەی هەڵبژاردن
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • لێدوانی وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم لەبارەی هەڵبژاردن

لێدوانی وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم لەبارەی هەڵبژاردن

نیسان 28, 2024 21:24
لێدوانی وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم لەبارەی هەڵبژاردن
0

لایک

وتەبێژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند، دۆخی هەرێمی کوردستان لەوە ناسکترە کە پرۆسەی هەڵبژاردن ببەسرێت بە وادەیەکی دیاریکراوەوە، ئامانجی سەرۆکی هەرێم ئەوەیە پڕۆسەکە لە وادەیەک ئەنجامبدرێت کە گونجاوبێت بۆ هەموو لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان.

دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق بە میدیاکانی راگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆمەلێک پرسی گرنگی پەیوەست بە داهاتووی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ دامەزراوە فیدراڵییەکان باسکرد، هەروەها هەڵسەنگاندنی بۆ سەردانی محەمەد شیاع سوودانی بۆ ئەمریکا و سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق کرد.

دڵشاد شەهاب ئاماژەی بەوەشکرد، پرسی شایستەکانی هەرێمی کوردستان و چارەسەری کۆتایی مووچە لە گرنگترین بابەتاکنی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێم بووە لەگەڵ لایەنە سیاسی و دامەزراوە عێراقییەکان، نێچیرڤان بارزانی هەڵوێستێکی جدی لەسەر پرسی ئەمنی وهەڕەشەکانی سەر هەرێمی کوردستان هەبووە وەک هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.

ئەوەشی خستەڕوو، لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان دووپاتکردووەتەوە کە پابەندی ئەو رێککەوتنە سیاسییانە دەبن کە حکومەتەکەی محەمەد شیاع سوودانی لەسەر پێکهاتوە، دەتوانن بڵێن سەردانەکەی ئەمجارەی سەرۆکی هەرێم سەرکەوتو بووە.

وتەبێژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد، حکومەتی عێراقی دەلێن گرنگە مووچەی فەرمانبەران لە رێگەی سیستمی بانکییەوە دابەش بکرێت، لە ئێستاشدا گفتوگۆیەکی باش لەو بارەیەوە هەیە و پرسی شێوازی دابەشکردنی مووچە بە دڵنیاییەوە چارەسەر دەکرێت.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، بابەتی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان-عێراق بابەتێکی پەیوەندیدارە بە هەموو عێراقەوە و تەواوی لایەنە سیاسییە عێراقییەکان گرنگی پێدەدەن، تێروانینی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بۆ ئەو پرسە ئەوەیە کە، هەڵبژاردنێک بکرێت کە هەموو پێکهاتەکان تێیدا بەشدار بن، هەستکردن بە ناسکی ئەم قۆناغەی هەرێم لە دواخستن یان وادەیەکی دیاریکراوی هەڵبژاردن گرنگترە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەموو رێکارێک دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە وادەیەک ئەنجامبدرێت کە لەسەر ئارەزووی هەموو لایەنە سیاسییەکان و هەموو پێکهاتەکان بێت.

En az 10 karakter gerekli